
نەوت-و-ئەمریکا
SNN
پاش ئەوەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا دووبارە لە زیادبووندایە، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و خواست لە سەری کەمبووەوە بەتایبەت لە وڵاتی ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتی ڕەشە لە جیهاندا.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی بۆ 37.21 دۆلار کە لە %8 بەهاکەی دەکات کە لەدەستیداوە، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە ئەمریکا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت هەیە لە جیهاندا، چونکە کاتێک کۆرۆنا تەشەنە دەسێنیت ئەمریکا خواستی لەسەر کڕینی نەوت کەمتر دەبێت، بەهۆی وەستانی کارگەکانییەوە.
تا ئێستا لە ئەمریکا نزیکەی دوو ملیۆن و 100 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 116,273 کەس کۆچی دوایی کردووە، بۆیە لە هەموو باروودۆخەکاندا ئەمریکا پەنا دەباتە بەر داخستنی کارگەکانی وەک رێکارییەک لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ئەمەش وا دەکات راستەوخۆ خواستی ئەو وڵاتە لە کڕین و عەمبارکردنی نەوت کەمبێتەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



