
فەرمانگەکانی هەرێم
SNN
لیژنەی باڵای رووبەڕوونەوەی کۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری سەپاندنی بەستنی ماسك لە فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان ده‌ركرد و داواش له ھاووڵاتیان د‌كات، رەچاوی بارودۆخەکە بکەن و خۆیان لە بەریەككەوتن بپارێزن و هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
بۆ ئەو مەبەستەش له هه‌موو پارێزگاكان لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت راسپێردراون بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە و ماسك بۆ فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان دابین دەکەن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، قایمقامیه‌ته‌كان له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه ئه‌ركی بەدواداچوون و چاودێریکردنی بازاڕ، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگەکان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا جگە لەوەی سەپاندنی بەستنی ماسکى کرده بڕیار، ئاشكراشیكرد، لە پێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ماسك بۆ سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان دابین دەکەن، ماوه ماوه‌ش لە لایەن پارێزگاکانەوە ھەڵمەتی فراوانی دابەشکردنی ماسك ئەنجام دەدرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



