“ئەمریکا و ئەوروپا ناتوانن لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا هاوکاری عێراق بکەن”

University and college students attend the ongoing anti-government protests in Basra, Iraq December 3, 2019. REUTERS/Essam al-Sudani - RC2MND91MYMO
SNN
گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی راپۆرتێکی شیکاری لەسەر گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە و لەوبارەیەوە لێدوانی لە چەند بەرپرسێکی ئێستا و پێشووی ئەمریکا وەرگرتووە کە نائومێدییان لەبارەی سیستەمی سیاسی عێراقەوە نیشانداوە.
گۆڤارە ئەمریکیەکە نوسیویەتی: حکومەتی عێراق تا ئێستا هەنگاوی کرداری ئەوتۆی دژ بە گەندەڵی نەگرتووەتەبەر و تا ئێستا هیچ پەرلەمانتارێک لەسەر گەندەڵی لە پۆستەکانیان دوورنەخراونەتەوە، دەشڵێت بالیۆزخانەی ئەمریکا زانیاری پێگەیشتووە کە بەشێک لە لایەنەکانی شیعە رێگرییان لە بەسزاگەیاندنی ئەو سیاسەتمەدارانە گەیاندووە.
هەر لەبارەی گەندەڵی لە عێراق، فۆرێن پۆڵسی لێدوانی لە چەند بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا وەرگرتووە، کە یەکێکیان باربارا لیف باڵیۆزی پێشووی ئەمریکایە لە ئیمارات، کە وتوویەتی: “ئەمریکا و ئەوروپا ناتوانێت هاوکاری عێراق بکات لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا”.
لیف وتوویەتی: “بەشێک لەو گرفتانەی بەرۆکی عێراقیان گرتووە دەبێت عێراقییەکان خۆیان چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، لە ئێستادا سوپایەکی وەهمی و هێزی ئەمنی وەهمی لە عێراق بوونیان هەیە (بندیوار) کە لە داهاتی وڵات دەخۆن”.
لیف گەندەڵی لە عێراق وەک “گرێیەکی شێرپەنجە” وەسفکردووە کە زیانی بە ناوخۆی وڵاتەکە گەیاندووە.
هاوکات كریس مۆرفی سیناتۆری كۆمارییه‌كان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌وباره‌وه وتوویەتی: ئه‌مه‌ریكا دایه‌لۆگی ستراتیجی به‌كارده‌هێنێت، وه‌ك ده‌سپێكێكی نوێ له عێراق، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن و چۆنیه‌تیی هه‌نگاونانی له قۆناغه‌كانی پێشوو جیاواز ده‌بێت، جاران تره‌مپ وه‌ك شوێنكه‌وتوو و پاشكۆی ئێران مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كرد، به‌ڵام له دوای گفتوگۆکان، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێ، ئه‌وا واشنتن به جۆرێكی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات و به هه‌موو تواناوه پشتیوانی ده‌كات، بۆ ده‌ركردنی ئێرانییه‌كان.
گۆڤارەکە لەبارەی دانوستانەکانی عێراق و ئەمریکاش نوسیویەتی: سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌م هه‌نگاوانه‌یشی كه له‌م دواییه ناویەتی و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌یش كه له گفتوگۆی ستراتیجی ده‌یخاته به‌رده‌می عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ری پێشكه‌وتن و پاكبوونهوهله گه‌نده‌ڵی بۆ عێراق دوورە و هیچ ئومێدێک نیە کە عێراق بتوانێت سیسته‌مێكی سیاسی ڕاسته‌قینه دروست بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


