وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق هێڵی ئینته‌رنێت لە خانه‌قین ده‌پچڕێنێت

خانەقین
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى كه هێزێكى گه‌وره‌ى ئه‌منى له گه‌ڵیدابووه، هاتووه‌ته سنوورى خانه‌قین و ته‌واوى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت كه سه‌ر به هه‌رێمى كوردستانن، پچڕاندوونی و ده‌ستیشى گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامێرى گواستنه‌وه‌ى ئی‌نته‌رنێتدا.
ئازاد نادر خاوه‌نى یه‌كێك له كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێت له خانه‌قین بهSNNى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق به سه‌ردانێكى مه‌یدانى هاتووه‌ته سنوورى خانه‌قین و سه‌ره‌تا له سنوورى حه‌مرین ده‌ستى گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامێرى گواستنه‌وه‌ى ئینته‌رنێتى سه‌ر تاوه‌ره‌كاندا.
وتیشى: “دواتر هاتووه‌ته خانه‌قین و جه‌له‌ولا فه‌رمانى كردووه به كوژاندنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و هێڵانەی ئینته‌رنێت کە سه‌ر به هه‌رێمى كوردستانن و رایگه‌یاندووه له‌به‌رئه‌وه‌ى خانه‌قین له سنوورى پارێزگاى دیاله‌یه، پێویسته كۆمپانیاكان له دیاله‌وه هێڵى ئینته‌رنێت وه‌رگرن”.
ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه‌ى بوارى ئینته‌رنێت راشیگه‌یاندووە: پێشتریش له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و ته‌نها مه‌به‌ستى وه‌زیر ئه‌وه‌یه كۆمپانیاكانى سنوورى خانه‌قین باج بده‌نه حكومه‌تى عێراق.
له سنوورى خانه‌قین هه‌موو هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێمى كورستانن و له ئێستادا هێڵى ئینتەرنێت نییه و ته‌نها هێڵى ئاسیا هه‌یه.
بۆ به‌دواداچوونى زیاتر SNN په‌یوه‌ندى به قایمقامى خانه‌قینه‌وه كرد، بەڵام پەیوەندییەکە بێ ئاكام بوو.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



