
خۆپیشاندانەکان دژی رەگەزپەرستیی بەردەوامە
SNN-
پاشئەوەی بۆ ئیدانەکردنی رەگەزپەرستیی رژانە سەر شەقامەکان، پۆلیسی فەڕەنسا بۆ بڵاوەپێکردنی هاووڵاتییە ناڕازییەکان غازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا.
ئەمڕۆ شەممە 13ی حوزەیران لەناوەڕاستی شاری پاریس و لەشەقامی کۆماریی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندەران دژی رەگەزپەرستیی کۆبوونەوە، بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان.
ماوەیەکی زۆرە ناڕەزایی و خۆپیشاندان بەشێک لەوڵاتانی گرتۆتەوە پاش گیانلەدەستدانی هاووڵاتییە ئەمریکییە بەڕەگەز ئەفریقییەکە بەناوی جۆرج فڵۆید لەشاری مینیاپۆڵس.
خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی پاریس لەلایەن لایەنگرانکی ئاداما تراوری بانگهێشتکرابوون کە هاووڵاتییەکی رەشپێستی تەمەن 21 ساڵ بوو ساڵی 2016 لەژێر ئەشکەنجەی پۆلیسی فەڕەنسادا گیانی سپارد.
هێزە ئەمنییەکانی فەڕەنسا بەغازی فرمێسکڕێژ وەڵامی ناڕەزایەتیی خەڵکیان دایەوە و ویستیان هەرچی زووە بڵاوەیان پێبکەن و سەرکوتیان بکەن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



