دۆخی تەندروستی تووشبوانی کۆڕۆنا لەراپەڕین جێگیرە پلازمای خوێنیش لە رزگاربوانی ڤایرۆسەکە وەردەگیرێت

کۆرۆنا لە ڕاپەڕین، فۆتۆ-محەمەد مستەفا
SNN-محەمەد مستەفا
لە سنوری ئیدارەی راپەڕین 34 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەووتەی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕینیش ئامادەکاری دەکرێت بۆ وەرگرتنی پلازمای خوێن لەو تووشبووانەی کە لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە.
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە سنوری ئیدارەی راپەڕین تا ئێستا 34 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەیە، لەبەرامبەریشدا 4 تووشبوو بەتەواوی لەو پەتایە چاکبوونەتەوە، لەئێستادا باری تەندروستی سەرجەم تووشبووانی سنوری ئیدارەی راپەڕین جێگیرە.
وتیشی ” لە کۆی سەرجەم تووشبووان تەنیا 3 تووشبوو ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان بۆ دانراوە، هاوکات ئەمڕۆ شەممە 13ی حوزەیران، ژمارەیەکی زۆر سامپڵ لە کەسانی گومان لێکراوی ڤایرۆسەکە وەرگیراوە کە هەر ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی ئەنجامەکەیان رادەگەیەنێت .
باسی لەوەشکرد : لە ئایندەیەکی نزیکدا تیمێکی تایبەتی تەندروستی راپەڕین دەست دەکات بە وەرگرتنی پلازمای خوێن لەو تووشبووانەی کە چاکبوونەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری تووشبووانی نوێی ڤایرۆسەکەی پێبکرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



