
نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان
SNN
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە شەوی رابردووەوە تا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 85 حاڵەتی تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.
سامان بەرزنجی لە لێدوانێکیدا ئەوەشی راگەیاند: ژمارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستان زۆرە، ژمارەی تووشبوونانیش بەراورد بە چاکبوونەوە زۆر زیاترە.
وتیشی: تووشبووەکان بەرکەوتنیان لەناو کۆمەڵگادا هەیە و ژمارەی گومانلێکراوان زیاترە لەو ئامارە فەرمییانەی کە بەردەستن، مەترسیەکەش ئەوەیە بەشێک لەو تووشبووانە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەیان نیە و کەسانی دیکە تووشدەکەن.
هەروەها وتیشی: رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار پشکنین دەکرێت و ئەگەر ژمارەی پشکنینەکانیش زیاتربن ئەوا ژمارەیەکی زیاتری تووشبووان دەدۆزرێنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 182 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە 640 کەس چاکبوونەتەوە و 44 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش



