لهماوهى 24 كاتژمێرى رابردوودا 206 كهس له ههرێم تووشى كۆرۆنا بوون

کۆرۆنا
SNN
كهمێك لهمهوبهر وهزارهتى تهندروستى 14حوزەیران ههرێم رایگهیاند: لهماوهى 24 كاتژمێرى رابردوودا 206 كهس له ههرێم تووشى كۆرۆنا بوون و پێنج كهسیش به ڤایرۆسهكه گیانیان لهدهستداوه.
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (15070) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1857) هاووڵاتی لە (36) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (266) لە هەولێر، (17) لە سلێمانی، (1571) لە دهۆك. وە (13216) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (22) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2389) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (930) هەولێر، (843) سلێمانی، (473) دهۆك، (20) هەڵەبجە،(76) گەرمیان، (47) راپەڕین.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (103763)
3. دەرەنجامی 23 کاتژمێری ڕابردوو: (5) گیان لەدەستدان، (206) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (2) گیان لەدەستدان، (37) تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (فەرمانبەران، جیهان سیتی، ڕۆشنبیری، تەیراوە، ئازادی، هەولێری نوێ، گوڵان، ڕاستی، ئایندە 2، MRF)، کۆمەڵگای بنەسلاوە، کۆمەڵگای پیرزین، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.
• پارێزگای سلێمانی (3) گیان لەدەستدان، (163) تووشبوو بەم شێوەیە:
ناو شاری سلێمانی (3) گیان لەدەستدان و (131) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، عەربەت، وارماوە، سوسێ، قەزای پێنجوێن، ناحیەی بازیان، پارێزگای کەرکوك، پارێزگای بەغداد.
دەڤەری گەرمیان (14) تووشبوو: دانیشتووی قەزای کەلار گەڕەکەکانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری کۆن، گازینۆ، نەورۆز، بنگرد)، خانەقین
دەڤەری ڕاپەڕین (18) تووشبوو: دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ گەڕەکەکانی (ئاشتی، ڕاپەڕین، شەهیدان)، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی بێتواتە.
• پارێزگای هەڵەبجە (6) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و خوڕماڵ.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (2307) تووشبوو، لەنێویاندا (47) مردن هەیە و (1016) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1244) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


