
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
کۆمپانیای ئەسترا زێنیکا پڵەس: رایگەیاند بەپێی رێککەوتنەکە 400 ملیۆن پێکوتەی دژی کۆرۆنا کە لە زانکۆی ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێدراوە، دابیندەکرێت و لەماوەی ئەو پەتا جیهانییە، بەبێ قازانج بڵاویدەکەنەوە.
ئەمە یەکەم رێککەوتنی هاوشێوەیە لەلایەن هاوپەیمانیی گشتیی ڤاکسینەکانی ئەوروپا (IVA)، کە گرووپێکە پێکدێت لە: فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا و کۆمپانیایەکی دەرمان واژۆدەکرێت. ئەو هاوپەیمانییە ئامانجییەتی ڤاکسین بۆ هەموو هاووڵاتیانی ئەندام لەو گرووپە دەستەبەر بکات.
پاسکال سۆریۆ، بەڕێوەبەری گشتیی هاوپەیمانییەکە رایگەیاند “ئەو رێککەوتنە دڵنیایی دەدات، کە ملیۆنان ئەوروپی ئەو ڤاکسینەیان پێدەگات. بەدڵنیاییەوە ئەگەر ڤاکسینەکە کاری خۆی بکات. لە کۆتایی ئەم هاوینە دەزانین”.
لە وتەکانیدا بۆ رۆژنامەوانان، پاسکال ئاماژە بەوەش دەکات “هیوایەکی باشم هەیە ئەو ڤاکسینە کاردەکات، ئەو هیوایەشم لەسەر بنەمای داتا سەرەتاییەکان هەڵچنیوە”.
هەریەک لە وڵاتانی: چین، بەرازیل، ژاپۆن و رووسیاش ویستی خۆیان بۆ دابینکردنی ئەو پێکوتەیە دەربڕیوە.
سۆریۆ هەروەها دەڵێ “ئاژانسی چاودێریی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکانی بەریتانیا (MHRA) رازیبووە بە دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی پێکوتەکە، ئەنجامەکەش دەریخستووە ئەو ڤاکسینە کاریگەر و سەلامەتە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


