“رۆژانی داهاتوو کۆرۆنا لە عێراقدا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت”

کۆرۆنا-لە-عێراق
SNN
ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: تواناکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرامبەر کۆرۆنا شکستی هێناوە و حکومەت و کەرتی تەندروستی توانایی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنایان نییە.
سوهام موساوی رایگەیاند: دامەزراوە حکومییەکان تەنیا وەزارەتی تەندروستی نییە، حکومەت لەکاتی ئێستادا ناتوانێت تەواوی پێداویستییەکانی ئەو وەزارەتە دابینبکات، لەکاتێکدا کۆرۆنا تەنگی پێ هەڵچنیوە، گەر هاووڵاتیان تاکپارێزی نەکەن ئەوا هەفتەی داهاتوو کارەساتێکی گەورەی تەندروستی و مرۆیی لە عێراقدا روودەدات چونکە کەرتی تەندروستی تووشی داڕوخان بووە لە بەردەم کۆرۆنادا.
موساوی وتیشی: “پەرلەمان تا ئێستا هیچ پرۆژە یاسایەکی لەبەردەمدا نییە بۆ ئەوەی هاوکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق بکات، ئەوەی هەیە تەنیا پشکنینی هاووڵاتیانی عێراقە بۆ کۆرۆنا و راگەیاندنی ژمارەی تووشبووانە و وەرگرتنیان لە نەخۆشخانەکاندا کە زۆربەیان پڕبوون لە تووشبووانی کۆرۆنا”.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە 14 حوزەیران بڵاویکردەوە 20209 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، 607 کەسیش بەهۆی هەمان ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


