“دابه‌شنه‌كردنى مووچه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى چه‌ندین منداڵى نه‌به‌كام دروستده‌كات”

چه‌ند منداڵێك له به‌شى نه‌به‌كام له نه‌خۆشخانه‌ى شار له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
زیاتر له حه‌وت منداڵ له به‌شى (نه‌به‌كام)ن له نه‌خۆشخانه‌ى شار له سێمانى و زۆربه‌یان پێویستيان به ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرده، به‌ڵام به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه و مانگرتنى كارمه‌نده‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، كهسوكارهكهشییان نیگه‌رانن له‌وه‌ى كه ژیانى منداڵه‌كانییان كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
(ژ .م) دایكى یه‌كێك له‌و منداڵانه‌یه كه له‌به‌شى نهبهكامى چاودێرى چڕه له نه‌خۆشخانه‌ى (شار) له‌باره‌ى ئه‌و دۆخه‌ى به‌هۆى مانگرتن و دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌وه دروستبووه به (SNN)ى راگه‌یاند: “چه‌ند كه‌سێك له نه‌خۆشخانه‌كه‌وه هاتن بۆلامان و وتیان: بچن خه‌مى خۆتان بخۆن، چونكه لێره كه‌سى لێ نامێنێت و نه‌خۆش نابینرێت”.
وتیشى: “من زیاتر له مانگێكه له نه‌خۆشخانه‌م ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌م له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرددا ده‌ربهێنم به‌رگه‌ى یه‌ك ده‌قیقه ناگرێت و گیان له ده‌ستده‌دات، راسته پزیشكان مافى خۆیانه داواى مووچه بكه‌ن، به‌ڵام ژیانى سه‌دان كه‌س له ده‌ستى ئه‌وان دایه و ئه‌گه‌ر مانگرتن به‌رده‌وام بێت ژیانى منداڵه‌كانى ئێمه و كه‌سانى تریش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه”
دوو په‌رستار وه‌ك كارێكى مرۆیی ماونه‌ته‌وه و ده‌وام ده‌كه‌ن
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولخالق خدر، به‌رپرسى په‌رستارانى نه‌خۆشخانه‌ى شار به(SNN)ى راگه‌یاند: “سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى شار به فریاكهوتنیشهوه مانیانگرتووه و پزیشك و كارمه‌ندان چوونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هیچ نه‌خۆشێك نابینرێت، چونكه دۆخى دارایمان له‌وه زیاتر به‌رگه ناگرێت”.
به‌رپرسى په‌رستارانى نه‌خۆشخانه‌ى شار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ئێستادا حه‌وت منداڵ له به‌شى نهبهكامه دوو په‌رستار وه‌ك كارێكى مرۆى ماونه‌ته‌وه و هیچ پزیشكێك نایه‌ته سه‌ر كار و به‌و هۆكاره‌ش ناتوانرێت هیچ منداڵێكى نوێ ئه‌گه‌ر زۆر مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیشیان هه‌بێت وه‌ربگرێت”.
له رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 6ى حوزه‌یران، هه‌ڵمه‌تى مانگرتنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ده‌ستيپێكردووه، به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌وه، تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم بێده‌نگه له‌به‌رامبه‌ر داواكارى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ته‌ندروستى، سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هه‌ڵكشانى ئاماره‌كانى تایبه‌ت به‌و ڤایرۆسه له‌ماوه‌ى چوار هه‌فته‌ى رابردوودا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


