به‌وێنه: شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌یه‌وێت به گه‌وره‌ى عێراق بمێنێته‌وه

به‌وێنه: شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌یه‌وێت به گه‌وره‌یى عێراق بمێنێته‌وه
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د- SNNsport
تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌یه‌وێت شان به‌شانى یانه گهورهكانیترى عێراق و ناوچه‌كه به گه‌وره‌یى بمێنێته‌وه و له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامه باشه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
تیپه‌كه له 20یاریزانى كوڕان و كچان پێكهاتووه و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتی ده‌كات كه له ساڵى 2003 دامه‌زراوه و له ساڵى 2004 له خولى نایابى عێراق یارى ده‌كات.
“سه‌رپه‌رشتیارى شه‌تره‌نجى پێشمه‌رگه گه‌شبینه به تیپه‌كه و یاریزانه‌كانیشی”
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت:” به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونمانه‌وه له ساڵى 2013ه‌وه رۆژ به رۆژ به‌شه‌كه‌مان به‌ره‌و گه‌وره‌تر ده‌ڕوات و ئه‌نجامه‌كانمان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنى زیاتر‌و گه‌وره‌تر ده‌ڕوات وه‌ك له ساڵانى رابردوو بینیومانه به تایبه‌تى ساڵى 2019 كه خاوه‌نى دوو پله‌ى یه‌كه‌م و دوو پله‌ى دووه‌م بووین، به‌دڵنیاییه‌وه خۆم و راهێنهرهكانیشم هه‌وڵمانداوه ساڵ به‌ساڵ ئه‌نجامه‌كانمان زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ین، بۆیه زۆر گه‌شبینم به ئاستى یاریزانه‌كانم و هیچ جیاوازیه‌كیش له نێوان ئاستى یاریزاناندا نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانم پله‌ی ریزبه‌ندییان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى جیهان و 3 له یاریزانه‌كانمان بڕوانامه‌ى مامۆستاى شه‌تره‌نجى جیهانیان هه‌یه”.
ئه‌نجامه‌كانى تیپه‌كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و جیهان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌وه جێگه‌ى خۆشحاڵییه و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ترییان لێده‌كه‌ین.
زۆزگ سه‌لاح یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له نێوان یاریزانانى ئێستا و رابردوو، چونكه یاریزانانى رابردوو به تایبه‌تى یاریزانانى شارى سلێمانى رۆڵێكى گرنگییان بینیوه له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامه‌كان و زۆرێك له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش تا ساڵه‌كانى 2015 كورد بوون كه به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى كیشوه‌رى و جیهانییان كردووه، به‌ڵام له دواى ئه‌و بارودۆخه خراپه داراییه‌ى به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه ئاستى زۆر به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشتووه هۆكاره‌شی بۆ ئه‌وه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پشتگیرى ناكرێت له‌ڕووى داراییه‌وه ئه‌ویش هه‌وڵى دابینكردنى ژیانى خۆی ده‌دا”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ئاستى یاریزانان له ئێستادا ئاریان عه‌لى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند:” به دڵنیاییه‌وه نه‌بوونى پاڵه‌وانێتیى كاریگه‌رى زۆرى له ئاستى یاریزانانمان كردووه، چونكه یاریزان ماوه‌یه‌كى زۆر دا‌نیشێت نه راهێنان بكات نه به‌شدارى پاڵه‌وانێتیى بكات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌شداریكردنى یاریزان له پاڵه‌وانێتى ئۆنلایین له‌م كاته‌دا ده‌بێته پاڵپشتییه‌كى به‌هێز بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى، هه‌روه‌ها یاریزان دوورده‌خاته‌وه له كاریگه‌رى خراپى بارى ده‌روونى، بۆیه ده‌خوازم به زووى ئه‌م بارودۆخه باش بێت و پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه”.
ئه‌نجامه‌كانى تیپه‌كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌نى پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه، ساڵى 2005 بوونه‌ته پاڵه‌وانى یانه‌كانى عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئاستى كچان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى كیشوه‌رى ئاسیاش خاوه‌نى پله‌ى سێیه‌مى زۆنى سێیه له ساڵى2008، جگه له‌وه‌ى یاریزانه‌كانیان خاوەنی چه‌ندین مه‌دالیاى جۆراو جۆرون له‌سه‌ر ئاستى جیهان.

شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


