
دادگای بەغدا
SNN-
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق رافع عیساوی وەزیری پێشووتری دارایی عێراقی راگرت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون.
رافع عیساوی کە لەئیئتیلافی سوننەکانە، پێشتر وەزیری دارایی عێراق بوو لەنێوان ساڵانی 2008 – 2014 کاتێک نوری مالیکی سەرۆکوەزران بوو پاشئەوەی تۆمەتبار کرا بەپاڵپشتیکردنی تیرۆر، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەپۆستەکەی راگەیاند پێش تەواوبوونی ئەرکەکەی.
ئەنجومەنی دادوەریی لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت: “ئەمڕۆ سێشەممە رافع عیساوی بانگهێشتی دادگا کراوەتەوە و بەند کراوە بەتۆمەتی تیرۆر و پاڵپشتیکردنی گروپە تیرۆریستییەکان، پێشتریش خۆی رادەستی قەزا کردبوو بۆ لێکۆڵینەوە”.
هاوکات تۆمەتەکانی کە خراوەتە پاڵی، کاتێک وەزیری دارایی بووە، تۆمەتی گەندەڵیی ئیداری و داراییش خراوەتە پاڵی و پێشتر سزای زیندانی بۆ دەرچووە بەشێوەیەکی غیابیی.

رافع عیساوی وەزیری پێشووتری دارایی عێراق
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
26 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
26 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



