حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی تاپۆ و پارەی خزمەتگوزاریی چەند بڕیارێکیدا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرا
SNN–
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “پێویستە پێداچوونەوە بە پارەی خزمەتگوزاریی گوند و شار و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون بکرێت بەجۆرێک لەگەڵ گوزەرانی هاووڵاتیان بگونجێت.“
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاپۆکردنی زەوی کارت و یەکەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکانی ئەو شوێنانە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون. گفتوگۆ دەربارەی ئەنجامدانی جیاکردنەوەی زەوی پڕۆژەکان كرا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی تۆمارکردنی زەوی نیشتەجێبوونی ئەو ھاووڵاتیانەی کە بە شێوازی ( کارت) لە شارەوانییەکان وەریانگرتووە، هەروەها تەواوکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی یەکەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە ئەنجام دراون، بۆ ئەوەی لە سەر کڕیاران بە فەرمی لە فەرمانگەکانی تاپۆ تۆمار بکرێن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ،بابەتی ڕێکخستنەوەی پارەی خزمەتگوزاریی گوند و شار و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون تاوتوێ کرا کە پێویستە پێداچوونەوەی تێدا بکرێت بە جۆرێک ئەم خزمەتگوزارییانە رێکبخرێن کە هاوسەنگی هەبێت لە نێوان توانا و باری گوزەرانی هاووڵاتییان لە هەمانکاتدا پاراستنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان لە بەرچاو بگیرێت.
لە کۆبوونەوەکە هەروەها گفتوگۆ کرا سەبارەت بە خێراکردنی رێکارە یاساییەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زەوییەکانیان داخلی نەخشەی بنەڕەتی شارەکان بووە و کوژاندنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە بەڵام تا ئێستاش قەرەبوویان وەرنەگرتووە.
هەروەها جێبەجێکردنی یاسا و بڕیار و رێنماییەکانی تایبەت بە خاوەندارێیتی کردنی زەوییەکانی نیشتەجێبوون کە زێدەڕۆییان لە سەر کراوە تاوتوێ کران لە بەر ڕۆشنایی یاسای پەرلەمانی کوردستان ژمارە (3) ساڵی 2019 تایبەت بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لە سەر کراوە ، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت بێت بۆ نەهێشتنی زێدەڕەویی لەسەر زەوییەکانی موڵکی گشتی.
بۆ ئەم مەبەستانەی سەرەوە، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێشنیارەکانیان خستەڕوو . دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، پێشنیارەکان پەسەندکران .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


