تەندروستی سلێمانی داوای پلازمای خوێن دەکات بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا

یەکێک لەتووشبووانی کۆرۆنا لەسلێمانی فۆتۆ: هەوراز ئەحمەد
SNN-
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی خراپیی دۆخی تەندروستی ژمارەیەک لە نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنێت و داوا دەکات پلازمای خوێنی چاکەوەبووان دابینبکرێت بۆ چارەسەرکردنیا.
دکتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت “75 نەخۆش باری تەندروستییان ناجێگیرە و 20 نەخۆشیش لە دۆخێکی خراپدان”.
هاوکات دکتۆر یاد نەقشبەندی داوای هاوکاریی لەو کەسانە دەکات کە کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و دەڵێت: “تکایە هاوکارمان بن لە بەخشینی پلازمادا بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکانمان”.
لە سلێمانی تائێستا هەزار و 602 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 619 کەسیان ڤائرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، هاوکات بەپێی دوایین ئامار، 49 کەس گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



