
وێنەی تەقینەوەکە
SNN-
حکومەتی سیئۆل رایگەیاند “بەتوندیی وەڵامی هەر هەڕشەیەک دەدەنەوە کە بکرێتە سەر کۆریای باشوور لەلایەن کۆریای باکوورەوە، ئەویش پاشئەوەی پیۆنگیانگ بنکەی کاری هاوبەشی هەردوولای تەقاندەوە لەنیوەدوورگەی کۆریا”.
وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور رایگەیاندووە کە سوپا بەوردیی چاودێریی دۆخەکە دەکات و هەر هەڕەشەیەک هەبێت بۆ سەر سیئۆل بەتوندیی وەڵامدەدەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە کۆریای باکوور نوسینگەی هەماهەنگیی لە کۆمەڵگەی کیسۆنگی پیشەسازیی تەقاندەوە دوای 3 رۆژ لەهەڕەشەیەکی خوشکەکەی کیم جۆن ئون-ی سەرۆک دوای ئەوەی لەسەر سنوور سووکایەتی بە تیمی کۆریای باکوور کرابوو.
دوای ئەو رووداوە مەترسی ئەوە هەیە کە کۆریای باکوور هێز بنێرێتە ناوچەکە و دۆخەکە بەرەو خراپیی بڕوات و بەوهۆیەوە کۆریای باشوور سوپای خستۆتە ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ راگەیاندنەکانی کۆریای باشوور بڵاویان کردەوە کە کۆریای باکوور نووسینگەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تەقاندووەتەوە، ئەوەش لەکاردانەوە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە دژ بە کۆریای باکوور.
ئەم هێرشەش دوای ئەوەدێت ماوەی چەندین رۆژە سوپای کۆریای باکوور هۆشداری دەدات لەوەی بچێتە ناوچەی داماڵڕاوی چەک، کە هەردوو کۆریای لەیەک جیاکردووەتەوە.
کیم یۆ جۆنگ خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور لە پشت ئەو هۆشدارییانەوەیە کە لە ماوەی رابردوودا رایگەیاندبوو: “پیۆنگیانگ ئامادەیە سوپا بۆ چوونە ناو ناوچەی داماڵڕاوی چەک بەکاربهێنێت”.
ئەم هۆشدارییانە وەک وەڵامێک دێت بۆ کۆمەڵێک گروپ و لایەنی کۆریای باشوور دەگەڕێتەوە کە لە ماوەی رابردوودا هەڵمەتێکی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەیان دژ بە کۆریای باکوور دەستپێکردبوو و بەشێوەی بڵاوکراوە لە ئاسمانی سنووری نێوان دوو کۆریاکەوە بە باڵۆن دەخرانە خوارەوە.
ساڵی 2018 سەرۆکانی کۆریای باکوور و باشوور رێککەوتنێکیان ئەنجامدا کە بە گوێرەی ئەو رێککەوتنە کۆریای باشوور دەبوو رێگری لە بڵاوبوونەوەی پروپاگەندە لەسەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە بکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


