ئێران باڵه‌كایه‌تى تۆپباران ده‌كات و فڕۆكه‌ى توركیاش به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه

تۆپبارانكردنى یه‌كێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم
له به‌یانى ئه‌مڕۆوه تۆپخانه‌كانى وڵاتى ئێران ده‌ستیانكردووه به تۆپبارانكردنى به‌شێك له شاخه‌كانى سنوورى حاجى ئۆمه‌ران و فڕۆكه‌ى جه‌نگى توركیاش به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له دانیشتووانى ناوچه‌كه‌وه وه‌ریگرتوون، “له به‌یانى ئه‌مڕۆوه تۆپخانه‌كانى وڵاتى ئێران ده‌ستیانكردووه به تۆپبارانكردنى به‌رزاییه‌كانى گوندى ئاڵانه له حاجى ئۆمه‌ران، هاوكات فڕۆكه‌كانى توركیاش به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “به‌هۆى تۆپبارانه‌كه‌وه ترس و دڵهڕاوكێیهكى زۆر له‌لاى هاووڵاتییانى ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى ره‌وه‌نده‌كان دروستبووه، كه به‌شێكى زۆریان له ئێستادا روویان له كوێستانه‌كان كردووه، له ئێستاشدا ناچاربوون ئه‌و ناوچه‌یه بهجێبهێڵن”.
تۆپبارانكردنى ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له‌لایه‌ن وڵاتى توركیاوه كه به‌ره‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
38 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
38 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



