
یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
SNN – محه‌مه‌د مسته‌فا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ڕاپه‌ڕین كۆچى دوایی كرد كه پیاوه و ماوه‌ى پێنج رۆژه تووشى ڤایرۆسه‌كه بووه.
په‌یامنێرى (SNN) له ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه پیاوه و دانیشتووى ناحیه‌ى حاجیاوه‌یه و ماوه‌ى پێنج رۆژه تووشى ڤایرۆسه‌كه بووه گیانى له‌ده‌ستدا”.
هاوكات تەها محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشەممە پیاوێکی تەمەن 66 ساڵی دانیشتوی ناحیەی حاجیاوه‌ی سەر بە قەزای ڕانیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا، ئەمەش یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە کە بەهۆی ڤایرۆسەکە لە ڕاپەڕین تۆمار دەکرێت”.
وتیشی: “قوربانیيەکە هیچ نەخۆشیەکی تری نەبووە، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لە دەستداوە و ماوەی چەند رۆژێکبوو لە سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی ڕانیە لەژێر چاودێری و چارەسەرکردندا بوو”.
له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستى تووشبووانى كۆرۆنا له ڕاپه‌ڕین بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “دۆخی تەندروستی تووشبووانی تر لە سنووری ئیدارەی ڕاپه‌ڕین تا ئێستا جێگیرە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



