
خۆرگیرانی بازنەی
SNN
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی (ناسا) كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دیارده‌ی خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌یی روو ده‌دات و ئاژانسی ناسا هۆشداری له میكانیزمی سه‌یركردنی دیارده‌كه ده‌دات.
ئاژانسی رۆیتەرز رونی دەکاتەوە، كاتێك خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌یی رووده‌دات، كه مانگ ده‌كه‌وێته خاڵێكی زۆر دوور له زه‌وییه‌وه بچووكتر ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه به ته‌واوی به‌ری رووناكی له‌خۆر ناگرێت و خۆر وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌ك به ده‌وری مانگه‌وه دیار ده‌بێت.
رێڕه‌وی خۆرگیرانه‌كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقیا به‌ره‌و شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه و باكووری هیندستان و باشووری چین، به‌ر له‌وه‌ی له زه‌ریای هێمن كۆتایی بێت.
هاوكات خه‌ڵكی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا خۆرگیرانی به‌شی ده‌بینن.
خه‌ڵكی ده‌توانن له رێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “Eclipse”ی سه‌ر به ئاژانسی ناسا له تۆڕی ئینته‌رنێت به‌دواداچوون بۆ نه‌خشه‌ی خۆرگیرانه‌كه بكه‌ن و به وردی شوێنی بینینی دیارده‌كه بزانن.
له 21ی ئه‌م مانگه و به ته‌واوی له كاتژمێر 8:39 خوله‌كی به‌یانی به‌كاتی گرینج روو ده‌دات.
نابێت راسته‌وخۆ سه‌یری خۆرگیرانه‌كه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له بینینی ئه‌و دیمه‌نه ناوازه‌یه بێبه‌ش نه‌بین، وه‌ك ناسا ئاماژه‌ی پێداوه، “راسته‌وخۆ سه‌یری هیچ جۆره خۆرگیرانێك نه‌كه‌ن! سه‌یركردنی خۆر مه‌ترسیداره، ده‌كرێت زیانی زۆری بۆ چاو هه‌بێت”.
پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی بینینی خۆرگیران ده‌كه‌ن به هه‌موو ته‌مه‌نێكه‌وه، له كاتی سه‌یركردن له ته‌واوی قۆناغه‌كانی دیارده‌كه چاویلكه‌ی تایبه‌ت بپۆشن و بۆ وێنه‌گرتنیش ده‌بێت فلته‌ری تایبه‌ت به خۆربهكاربهێندرێن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



