داواده‌كرێت كه‌یسى بۆمبارانكردنى هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیاوه ببرێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان

خڵوسى ئه‌كار، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا و تیمه‌كه‌ى له‌كاتى چاودێریكردنى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) | فۆتۆ: AA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگريى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: “بۆمبارانهكانى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌زاندنى سه‌روه‌رى خاكى عێراقه، وتیشى: “داواده‌كه‌ن حكومه‌تى عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته تۆماربكات”.
كاتع ركابى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگريى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “هێرشه دووبارهكانى توركیا بۆ سه‌ر گوند و ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌زاندنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق و پێشێلكردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه”.
وتیشى: “وه‌ك لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگريى عێراق داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین، هه‌ر رێكارێكى پێویست بگرێته‌به‌ر تاوه‌كو توركیا ناچارده‌كات ئه‌و هێزه له هه‌رێمى كوردستان بكشێنێته‌وه و بۆمبارانهكانیش بوه‌ستێنێت، سكاڵاش له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆماربكات، چونكه ئه‌وه‌ى رووده‌دات هیچ پاساوێكى نیه”.
ته‌نیا دوێنێ هه‌ینى به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه پێنج هاووڵاتى له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ناحیه‌ى شیلادزێ و كانى ماسێ شه‌هیدبوون، كه ته‌رمى یه‌كێكیان به‌هۆى سووتانییه‌وه شێواوه و ناناسرێته‌وه.
كۆتا ساته‌كانى شه‌وى یه‌كشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان”.
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌و وڵاته، “باره‌گاكانى په‌كه‌كه له: شنگال، قه‌ندیل، كهرهكاك، زاپ، ئاڤاشی، باسیان و خواكوڕك ده‌كاته ئامانج”.
هاوكات هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا پێشتر (SNN) بڵاویكرده‌وه كه هێزێكى كۆماندۆى توركى هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و گوندێكیان به‌ته‌واوه‌تى داگیر كردووه، هاوكات هه‌ر به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه گوندنشینانی 10 گوندی هەرێم ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و روویان کردووەتە شوێنی سەلامەتتر.
پێشتر محەمەد حەسەن، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە (SNN)ی راگەیاندبوو: “دوای ساڵی 2007 بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەکانی بناری قەندیل چڕبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە ئەوان لەبەردەستیانە لە ماوەی نزیکەی 15 ساڵی رابردوو تا ئێستا نزیکەی 30 هاووڵاتی بناری قەندیل شەهید بوون و دەیانی تریش بریندار بوون، ئەمە جگە لەو زیانە زۆر و گەورەی بەر ژێرخانی ئابووری و کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵی ئەو گوندانە کەوتووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


