
نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
كەمپێك پێش ئێستا یەكێكی تر لە توشبووانی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق كە پیاوێكی تەمەن 63 ساڵە گیانی لەدەستدا و ئەمەش دووەم هاوڵاتی ئەو قەزایەیە كە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیان لەدەست بدات.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: كەمێك پێش ئێستا یەكێكی تر لە توشبووانی كۆرۆنا كە پیاوێكی تەمەن 63 ساڵە و دانیشتووی قەزای سەیدسادق بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوێنێ باری تەندروستی تا ڕادەیەك جێگیر بوو، هاوكات براوەتە نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی مانگرتنی پزیشكانەوە لە نەخۆشخانە وەرنەگیراوە و براوەتەوە ماڵەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەموو ئامادەكارییەكی بۆ كرا كە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێت بەڵام بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە لە ماڵەكەی خۆی لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا.
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە دووەم توشبووی كۆرۆنایە لە قەزای سەیدسادق كە بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستبدات، بۆیە تكا لە هاوڵاتیان دەكەین خۆیان بپارێزن و بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە و سەردانی قەرەباڵغی نەكەن
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



