
SNN
بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەپێناو سەلامەتی تەندروستیدا ئەمڕۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی کەرەنتین کرا.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستەڕوو: ” لە كۆبوونەوەی ئۆنڵاینی ئەمڕۆماندا، بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام و كەرەنتین كردنی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە سەرجەم دادگاكانییەوە بۆماوەی چواردە رۆژ”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە سبەینێ 21ی حوزەیرانەوە تا 4ی تەمووز دەوامکردن لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە سەرجەم دادگاکانییەوە رادەگیرێت ئەوەش لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەرانە”.
بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی چەندین بڕیاری لەبارەی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانەوە دەرەکرد، لە نێویشیاندا هەفتەیەک پشوو لە دەوامی فەرمانگەکان راگەیەندرا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
29 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
29 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



