لە پارێزگای هەڵەبجە دەوام ئاساییە و جموجۆڵی بازرگانیش لەمەرزی باشماخ بەردەوامە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی دوێنێ پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا یەك هەفتە بكرێتە پشووی فەرمی، قەزاكانی سەیدسادق و شارەزور و پێنجوێن پابەندی ئەو بڕیارەن، بەڵام لە پارێزگای هەڵەبجە دەوام ئاساییە و جموجۆڵی بازرگانیش لە مەرزی باشماخ بەردەوامیی هەیە.
نوخشە ناسیح، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی دوێنێی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە سەرەڕای ئەوەی چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی پزیشكان و كەرتی تەندروستی هەڵەبجە درا، بەڵام هیچ بڕیارێك لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەكان نەدراوە و ئەمڕۆ دەوام ئاساییە لەسەرجەم دامەزراوە حكومیەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری ڕاگرتنی دەوام لە دەستەڵاتی پارێزگاردایە، بۆیە چاوەڕێی پارێزگاری هەڵەبجە دەكەین داوای كۆبوونەوەمان لێبكات و ئێمەش ڕاوبۆچوونی خۆمان لەوبارەیەوە دەرببڕین و بریاری پشوو بدرێت بۆ فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان.
لای خۆیەوە، شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بۆ SNNی ڕوونكردەوە، بڕیارەكەی پارێزگاری سلێمانی لەبارەی پشووی فەرمانگەكانەوە ئێمە ناگرێتەوە و ئەمڕۆش وەك هەر ڕۆژێكی دیكە جموجۆڵی بازرگانی لەمەرزی باشماخ بەردەوامیی هەیە، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە تا ڕادەیەك جوڵەی بازرگانی كەمی كردووە.
وتەكانی قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدایە كە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی هەفتەیەك دەوامی فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان لە قەزاكانی سەیدسادق و شارەزوور و پینجوێن ڕاگیراوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
46 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
46 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



