یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی شانه‌ی قهیرانهكانە بۆ ده‌ستپێكردنه‌وی چالاكییه‌كانی

فۆتۆ:یوسف کەرکوکی
SNN Sport- حسێن كه‌ركوكی
پاش وه‌ستانی چالاكییه‌كانی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان له كه‌ركوك هه‌نگاوی ناوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی.
له‌م بارەوە سه‌عید نوری سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی دواو وتی:”پاش وه‌ستانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بۆ زیاتر له 3 مانگ به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، له ئێستادا هیوا خوازین له‌گه‌ڵ رێكاره‌كان و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له كه‌ركوك چالاكییه‌كانمان ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه “.
هه‌روه‌ها وتی ” به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانمان ، نوسراومان كردووه بۆ شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك له رێی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی، له ئێستادا چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی فه‌رمی ئه‌وانین “.
سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پاڵه‌وانێتی لاوانی یانه‌كانی كه‌ركوكیان ساز كرد كه 26 یانه به‌شداریان تێدا كردبوو و چه‌ند قۆناغێكیشی ته‌واو بوو، پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ته‌واوکردنی پاڵه‌وانێتی لاوان ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانیان ده‌بێت “.
له كۆتاییدا سه‌عید نوری هیوای خواست له‌كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان یاریزانان و تیپه‌كان پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن “.

سه‌عید نوری سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


