گه‌رمیان: خۆپیشاندان له‌دژى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه و خراپى دۆخى دارایی به‌ڕێوه‌چوو

وێنه‌یه‌كى خۆپیشاندانه‌كه | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له شارى كهلارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌شێك له هاووڵاتییان كه زۆربه‌یان مامۆستان له دژى خراپى بارودۆخى ژیانییان و نه‌بوونى مووچه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و رێگایه‌كى سه‌ره‌كى بۆ بازاڕى ناوچه‌كه‌یان داخست.
كاروان ناسر، یه‌كێك له به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌كه به (SNN)ى راگه‌یاند: “ماوه‌ى نیو كاتژمێره وه‌كو به‌شێك له هاووڵاتییان كه زۆربه‌یان مامۆستان خۆپیشاندانیان له به‌رده‌م قایمقامیه‌تى شارى كه‌لار ئه‌نجامدا”.
وتیشى: “هاتووین داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین كه چه‌ندین ساڵه مووچه‌مان لێبڕاوه كار و كه‌سابه‌ت و لایه‌نه‌كانى تر‌ى ژیان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه وه‌ستێندراوه، له‌ئێستاشدا له‌برى ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه باش بكاته‌وه هه‌ستاون به بڕینى مووچه و كه‌مكردنه‌وه‌ى”.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، یه‌كێكى تر له به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌كه به (SNN)ى راگه‌یاند: “وه‌كو خۆپیشانده‌ران بڕیارمانداوه ئێواره جارێكى تر ده‌ستبكه‌ینه‌وه به خۆپیشاندان و خێمه هه‌ڵده‌ده ين، چیتر داواى چاككردنى مووچه ناكه ين، چونكه پێنج ساڵه ئه‌و داواكارییه له حكومه‌ت ده‌كه‌ین و هیچ سوودێكى نییه”.
وتیشى: “داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌ت و دروستكردنى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامى به خۆپیشاندانه‌كان ده‌ده‌ین”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN)، “خۆپیشاندانه‌كه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


