
بەرشەلۆنە
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت بە زووترین کات هەریەکە لە کۆتینیۆ و تۆدیبۆ بفرۆشێت و لە ئێستاوە کارەکانی فرۆشتنی ئەو دوو یاریزانەی خێراتر دەکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هەریەکە لە تۆدیبۆ و کۆتینیۆ پێش کۆتایی ئەم مانگە بفرۆشێت،ئەمەش لە پێناو زیادبوونی بودجەی یانەکە.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، یانەی بەرشەلۆنە پێویستی بە 70 ملیۆن یۆرۆ هەیە بۆ رێککردنەوەی بودجەی یانەکەو بۆ ئەو مەبەستەش ئەم دوو یاریزانەی لە ئێستاوە بۆ فرۆشتن داناوە.
کۆتینیۆ و تۆدیبۆ لە ئێستادا بۆ یانەکانی شاڵکەو بایرن میونخ یاری دەکەن، لە کۆتایی ئەم وەرزە خواستنی هەردو یاریزان کۆتایی دێت و دەگەڕێنەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
بە پێی زانیارییەکانی سپۆرت بەرشەلۆنە ئامادەیە نرخی کۆتینیۆ کەمتر بکاتەوەو دەیەوێت بە 70 ملیۆن بیفرۆشێت، بەڵام ئەو نرخە بە نسبەت یانەکەوە نرخی کۆتاییەو پێشبینی دەکرێت وێستگەی داهاتووی یانەکانی خولی ئینگلتەرا بێت.
هەروەها بۆ تۆدیبۆش یانەکە ئامادەیە بە 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت، پێشبینی دەکرێت وێستگەی داهاتووی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیی بێت.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 hour لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 hour لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



