پاڵه‌وانه تاقانه‌كه‌ى كورد و پارائۆڵۆمپیك دوو خولى ئۆنلاینى به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕى

کۆڤان حەسەن
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
كۆڤان حه‌سه‌ن-ى پاڵه‌وانى ئۆڵۆمپى به‌شێوازى ئۆنلاین و له‌ڕێگه‌ى پڕۆگرامى زوومى ئه‌لیكترۆنییه‌وه به‌شدارى له‌دوو خولى تایبه‌ت بهیارییهكانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى تایبه‌تمه‌ند به‌وه‌رزشى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌كات و بڕوانامه‌ى به‌شدارى كردن وه‌رده‌گرێت.
له‌ماوه‌ى هه‌ردوو مانگى ئایار و حوزه‌یراندا یه‌كێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى سه‌ر به‌لیژنه‌ى پارائۆڵۆمپى عێراقى دوو خولى تایبه‌ت به‌ئۆنلاین بۆ راهێنه‌ران و كارگێڕانى لقى ناوخۆیی لیژنه‌كه‌یان له‌شاره‌كان و یانه‌كان و یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق رێكخست، وانه و كۆرسه‌كانى خوله‌كه كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه لهوانهبێژان (مه‌هدى باقر، د. عوبهیس، مازن حسێن، فیراس ره‌حیم، ویسام غالى) پێشكه‌ش كران، له‌باره‌ى دوایین گۆڕانكارییه‌كان له‌یاساى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان و ناوبژیوانی كردنى پێشبڕكێكان و مه‌شقى وه‌رزشى و تاقیكردنه‌وه‌كانى تواناى جه‌سته‌یی و ستراتیژییه‌تى چۆنێتى په‌ره‌پێدان ئاستى وه‌رزشكارانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و رێگه‌كانى ده‌ستنیشان كردن و هه‌ڵبژاردنى راكهرهكان و چۆنێتى مه‌شقدان بهڕاكهرێكى بژارده بوون.
“كردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو خوله بۆ ئێمه زۆر گرنگى هه‌بوو”
پاش به‌شدارى كردن و به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دوو خوله‌كه، كۆڤان حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حیم (كۆڤان سورچى) ته‌مه‌ن 32 ساڵ پاڵه‌وانى ئۆڵۆمپى كورد و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق و خاوه‌ن میدالى زێڕ و ریكۆردى پارائۆڵۆمپیادى ریۆدى جانیرۆ 2016 له‌یارى هه‌ڵدانى رم (كلاس ئێف 41)، به‌تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، راگه‌یاند و وتى:” وه‌ك یاریزانێكى ئۆڵۆمپى و هه‌ڵبژارده‌ى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق له‌پاڵ راهێنه‌ران و ئه‌ندامانى لقی شاره‌كان به‌شدارى به‌ئێمه كرا، پاش دابڕانێكى چه‌ند مانگه له‌مه‌شق و راهێنان و بێ ئاگایی لهگۆڕانكارییهكان، كردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو خوله بۆ ئێمه زۆر گرنگى هه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو به‌شداربووان جێگه‌ى بایه‌خ بوو، سوودێكى زۆر باشمان بینى، به‌گۆڕانكارییه تازه‌كانى یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئاشنیان كردین”.
“له‌هه‌ردوو خوله‌كه‌دا زۆر سوودمه‌ند بووین”
هه‌روه‌ها كۆڤان سورچى له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى:” له‌هه‌ردوو خوله‌كه‌دا به‌چه‌ند كۆرسێك باسى چۆنێتى ناوبژیوانی كردنى پێشبڕكێكانى یارییه‌كانی گۆڕه‌پان مه‌یدان و مه‌شق و راهێنانه وه‌رزشییه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كانى تواناى جه‌سته‌یی یاریزانانیان بۆكردین له‌گه‌ڵ پلان و ستراتیژییه‌تى چۆنێتى په‌ره‌پێدان به‌ئاستى وه‌رزشكارانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و رێگه‌كانى ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنى راكهرهكانى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان و چۆنێتى مه‌شقدان بهڕاكهرێكى بژارده لهڕاكردنهكانى (10م، 30م، 40م، 60م)دا، خوله‌كان چه‌ند رۆژێكیان خایاند و له‌هه‌ردوو خوله‌كه‌دا زۆر سوودمه‌ند بووین، هه‌رچه‌ندە هه‌ندێك له‌بابه‌تى وانه‌كان هاوشێوه‌ى یه‌كتربوون، ئه‌وه‌بوو توانیمان هه‌ردوو خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ببڕین و رۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌ش بڕوانامه‌ى به‌شداربوونم له‌هه‌ردوو خوله‌كه‌دا به‌ده‌ست گه‌یشت”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


