تەندروستى جیهانى: سلێمانى بووەتە چەقى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا

SNN-هەوراز ئەحمەد
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: لە ئێستادا سلێمانی بووەتە چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پسپۆڕێکی تەندروستیش داوا دەکا “کۆرۆنا بە سیاسى نەکرێت”.
د.نەجمەدین حەسەن، نوێنەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “سلێمانى دووەم پارێزگایە لە سەر ئاستى عێراق بەم جۆرە کۆرۆناى تێدا بڵاو بووبێتەوە،کە ئەوە زەنگێکى مەترسیدارە چونکە تواناى تەندروستى سنوردارە و نەخۆشخانەکان جێگاى نەخۆشى تێدا نەماوە و تیمى تەندروستى پسپۆرمان زۆر کەمە و ئامێرى پزیشکیەکانیش وەک پێویست بەردەست نیە”.
وتیشى: “ئێستا سلێمانى لە ناوچەکەدا بووەتە چەقى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا پێویستە هەموو لایەک دەست بە تاک پارێزى بکەن، چونکە تاوەکو ئێستاش لە جیهاندا پێکوتەیەک بەردەست نیە لە دژى ڤایرۆسەکە، هەموو ئەوانەشى باس دەکرێت هێشتا نەگەشتووەتە ئەنجامى تەواوەتى کە وەک چارەسەرى کۆتایى بۆ کۆرۆنا بەکاربهێنرێت”.
د.تەها مەحووى، پزیشکى پسپۆرى نەخۆشیەکانى هەناوى ڕایگەیاند: “کۆرۆنا بوونى هەیە و با بە سیاسى نەکرێت، چونکە ڕۆژانە ڕێژەى توشبوون و مردن بەرزتر دەبێتەوە کارمەندى پزیشکى گیان لەدەست دەدات، بۆ ئەوەى کارەسات نەخولقێت تاکە چارەسەر تاک پارێزیە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



