
سەنتەری کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمەسەعید
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئاشکرایکرد، لە لایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە زیاتر له 200 سامپڵی پشکنینی کۆرۆنا و شەش هەزار دهمامک و دهستکێش بە تەندروستی سەیدسادق بەخشراوە.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ نوسینگهی قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆکی حکومهتی هەرێمی کوردستان لە هاوکاریە بەردەوامەکانیدا بۆ قەزای سیدسادق بڕی زیاتر لە ٢٠٠ سامپڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (RDM) و شەش هەزار دەستکێش و دەمامکی وەک هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق پێشکەش کردین.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابینکردنی ئەم پێداویستییە پزیشکیانە لەم کاتەدا هاوکارییەکی باش دەبێت بۆ کەرتی تەندروستی سەیدسادق، هەروەک لە پێشتریشدا هاوکارییەکانیان بۆ کەرتی تەندروستی بەردەوام بووە.
قایمقامی سەیدسادق ئەوەشی وت، داواکارین لە هاووڵاتیان لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزان و هاوشاریانیان خۆپارێزی تەواو بکەن وپابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و کارگێڕی بن، هەر هاووڵاتیەکیش هەستی بە نیشانە سەرەتایەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد دەتوانێت سەردانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت حاجی مشیر بکات بۆ پشکنینی کۆرۆنا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



