
ئیدارەی گەرمیان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ته‌نها له ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژدا له سنوورى گه‌رمیان سێ كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش به‌رزرین رێژه‌ى گیان لەدەستدانە به كۆرۆنا له‌و سنوورە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە تەندروستی گەرمیانی وەرگرتووە: له ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژى رابردوودا له سنوورى گه‌رمیان سێ كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه كه هه‌رسێكیان پیاون و ئافره‌تێكی دیكه‌ش گیانى له ده‌ستداوه گومان ده‌كرێت كۆرۆناى هه‌بێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامى پشكنینى نه‌هاتووه‌ته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە وتیشى، به پێى ئاماره‌كان تاوه‌كو ئێستا له‌سنوورى گه‌رمیان حه‌وت كه‌س به كۆرۆنا گیانى له ده‌ستداوه كه بریتین له دوو ئافره‌ت و پێنج پیاو. مردنى ئه‌و سێ كه‌سه‌ش له ماوه‌ى ته‌نها 24 كاتژمێردا به‌رزترین ڕێژه‌ى مردنه به كۆرۆنا له ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى تووشبووان له هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له كه‌لار، تەندروستی گەرمیان وتی زۆربه‌یان بارودۆخیان جێگیره، ته‌نها چه‌ند كه‌سێكى كه‌م نه‌بێت ئه‌وانه‌ش به ته‌مه‌نن و گرفتى سه‌ره‌كیش له ئێستادا كه‌مى پلازماى خوێنه بۆ تووشبووه‌كان.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش



