
دراوى 25 ههزار دینارى عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزیری تەندروستی رایگەیاند: موچەی وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە و چاوەڕێی ئامادەكردنی لیستی نوێی موچە دەكرێت، تا ڕادەستی گەنجینەكان بكرێت و لە زووترین كاتدا دابەش بکرێت.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندوستی هەڵەبجە و بەشدار لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەت بە ئامادە بوونی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی تەندروستی تاوتوێی ڕەوشی نەخۆشانی كۆرۆنا و هۆكاری خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە كراوە و بڕیاری پێویست دراوە و ئەو بڕیارانەش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا پارەی موچەی وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە بۆ دابەشكردن، تەنها چاوەڕێدەكرێت لیستێك بە لێبڕینی لە %21 لە لایەن یەكە ژمێریارییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستییەوە ئامادە بكرێت و رادەستی گەنجینەكان بكرێت بۆیە هەركات ئەو لیستە ئامادەبوو بە زووترین كات دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت.
دابەشكنەكردنی موچە لە كاتی خۆیدا و هاوكات بڕیاری لێبڕینی لە %21 لە موچە خۆران نیگەرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتوەتەوە لە چەند نەخۆشخانەیەکیش بەوهۆیەوە بایكۆتی دەوام ڕاگەیندراوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش



