
بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای کامپ نۆ بردنەوەیەکی قورسی بەدەستهێناو توانی 1-0 لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو بباتەوە.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵێکدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەم گێمە یانەکە بە ئاستێکی لاوازەوە دەرکەوت و بە بێ گۆڵ یاریگای جێهێشت.
لە گێمی دووەم یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ بردنەوە، زۆرترین تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگادا دەبینیرا، تا لە خولەکی 71 میسی تۆپێکی بە ئیڤان راکیتچی کرواتی دا، ئەویش بە سەرکەوتوویی توانی گۆڵی پێشکەوتن و بردنەوەی پێبکات و بە کاتی یانەکەی بۆ پێشەنگ سەربخات و بە باشترین یاریزانی یاریەکەش دیاری کرا.
بەرشەلۆنە خاڵەکانی لە پێشەنگی بووە 68 خاڵ، ئەگەر سبەی ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید لە مایۆرکا بباتەوە، یانە کەتەلۆنیە دێتە پلەی دووەم.
یانەی بیلباویش 42 خاڵی هەیەو لە پلەی دەیەم دێت.
لە دوو یاری ئەمشەودا، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید توانی 1-0 لە لیڤانتی بباتەوە، یاری ڤەلەد وەلید و خیتافی-ش 1-1 تەواو بوو.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



