ترەمپ: دەبێت بۆڵتۆن بەند بکرێت و دەست بەسەر موڵک و ماڵیشیدا بگیرێت

جۆن بۆڵتۆن و ترەمپ
SNN–
سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە دەبێت جۆن بۆڵتۆن رواێژکاری پێشووی خۆی بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی بخرێتە زیندانەوە و دەست بەسەر موڵک و ماڵیشیدا بگیرێت.
دۆناڵد ترەمپ لەتویتێکیدا نووسیوێتی: “بۆڵتۆن (زۆڵ)ە و پێویستە بچێتە بەندیخانە” ئەم قسانەی ترەمپ بەڕاوێژکارە کۆنەکەی دوای ئەوە دێت لەکتێبێکیدا جۆن بۆڵتۆن هەرچی نهێنی ترەمپ و ئیدارەکەی هەیە باسیکردووە”.
ترەمپ دەشڵێت: “دەبێت دەست بەسەر پارە و سامانی بۆڵتۆن-دا بگیرێت و ئەو کەسێکی گەمژە و هیچە و تۆمەتبارە بەوەی زانیاری دزە پێکردووە و ئەوەی نووسیوێتی رای تایبەتی خۆیەتی”.
بۆڵتۆن لەکتێبێکیدا بەناوی “ئەو ژوورەی شتەکان تیایاندا روویدا- چەند یاداشتێک لەکۆشکی سپییەوە” سەرۆکی ئەمریکای بەشێوەیەکی ناشرین وێنا کردووە”.
لەبەشێکی کتێبەکەیدا بۆڵتۆن نووسیوێتی: “سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت شانبەشانی کەسێکی وەک ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا سیاسەت بکات و لە گرێبەستە ئەمنییەکاندا خاوەن قسەی یەکلاکەرەوە بێت”.
دەشڵێت: “رەنگە ترەمپ لەگرێبەستی کڕینی موڵکێکدا لەشاری مانهاتن سەرکەوتوو بێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت لە گرێبەستکردن لەرێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی یان ئاسایشیدا”.
لە كتێبی (The room where it happened)ـدا 3ھەزار و 325 جار ناوی دۆناڵد ترەمپ ھاتووە، سەبارەت بە ترەمپ جۆن بۆلتن دەڵێت: ترەمپ سیاسەتمەدارێكی زۆر خراپە، نهیدەیزانی كە بەریتانیا خاوەنی چەكی ئەتۆمە. ههروهها پرسیاری ئەوەی كردووە، ئاخۆ فینلەندا بەشێكە لە رووسیا یان نا؟.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


