ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی دەکات

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
SNN
ئهمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت دەبێت بە وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی لە بانکە ناوخۆییەکان و وەرگرتنی قەرزی دەرەکی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی.
حکومەتی عێراق پێشتر داوای پێنج ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی و 15 ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی کردووە، ئێستاش حکومەت داوا لە پەرلەمان دەکات بڕی ئەو قەرز زیاد بکات تا بتوانێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و خەرجییەکانی دابین بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، دۆخی ئابووری عێراق پاشەکشەیکرد ئێستا بە بێ وەرگرتنی قەرز حکومەت ناتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی دابین بکات.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



