گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 24/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گۆڵێک لە زێڕ.
- لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە 1-0 لە ئاتلەتیک بیلباو دەباتەوە بە گۆڵێکی راکیتچ بە بێ ئەوەی یارییەکی باش بکات و دێتە پێشەنگ و ئەمشەو چاوەروانی ریاڵ مەدرید دەکات.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید 1-0 لە لیڤانتی دەباتەوەو شوێنەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەهێزتر دەکات.
- رامۆس و هازارد دەیانەوێت ئەمشەو دژی مایۆرکا یاری بکەن.
- جۆکۆڤیچی سڕبی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.

سپۆرت:
- ئەم نازناوەی خولی ئیسپانیایان دەوێت.
- یانەی بەرشەلۆنە 1-0 لە بیلباو دەباتەوە بە گۆڵی راکیتچ و کار بە جددی دەکات بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بە بردنەوەیەکی قورس و فشارەکانی لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.
- بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس دەگەنە رێککەوتن و ئارسر نزیکدەبێتەوە لە یانەی یۆڤانتۆس.
- پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ جۆکۆڤیچ پۆزەتیڤ بوو.
- ریاڵ مەدرید رووبەڕووی مایۆرکا دەبێتەوەو تاقیکردنەوەیەکی تر بۆ پێشەنگی دەکات.

مارکا:
- ئێستا کاتی یانەی ریاڵ مەدریدە.
- زیدان دەیەوێت ئەمشەو وەکو یاری کۆتایی یاری بکات.
- بەرشەلۆنە 1-0 لە بیلباو دەباتەوەو فشارەکانی لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دروست دەکات بۆ ئەوەی لە مایۆرکا بباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی.

ئاس:
- تۆپی پێی کوبۆ.
- ژاپۆنیەکەی ریاڵ مەدرید کە ئێستا بە خواستن بۆ یانەی مایۆرکا یاری دەکات، تاقیکردنەوەی دژی ریاڵ مەدرید هەیە ئەمڕۆ لە یاریگای دی ستیفانۆ.
- رامۆس، هازارد و ئیسکۆ دێنە ناو لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی زیدانەوەو ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی مایۆرکا.
ئاتلەتیکۆ مەدرید 1-0 لە لیڤانتی دەباتەوەو هەنگاوەکانی بەرەو گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان دەنێت. - گۆڵێکی راکیتچ بەرشەلۆنە رزگار دەکات و لە بیلباو دەباتەوەو بە کاتی دێتە پێشەنگی خولەکە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


