مستەفا کازمی راوێژکارێکی بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان دەستنیشان کرد

SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە دەسنیشانکردنی حوسێن هینداوی وەک راوێژکاری خۆی بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: مستەفا کازمی بڕیاریداوە بە دەستنیشانکردنی حوسێن هینداوی بە راوێژکاری خۆی بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان، وەک ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
بە وتەی سەرچاوەکە کە بە میدیای عێراقیەی نیمچەفەرمی وتووە: راسپاردنی هینداوی بەو ئەرکە ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی سەرۆکوەزیران، بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەر بنەما و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
مستەفا کازمی لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا ، جەختی لەسەر ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



