
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داهاتووی ئەریۆلای گۆڵپارێزی فەرەنسی دووەمی یەکلایی دەکاتەوەو لە وەرزی داهاتوو نایەوێت لە یانەکە بەردەوام بێت.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەکە بڕیاری دەستبەرداربوونی لە ئەریۆلا داوە و نایەوێت خواستنەکەی درێژ بکاتەوە، ئەویش لە ئێستادا بە شوێنی یانەیەکی تر دەگەڕێت.
Andriy Lunin to be given a chance as Areola prepares to move on https://t.co/G00oBig2T3 #RealMadrid
— AS English @ 🏡 (@English_AS) April 25, 2020
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوە، ریاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوو پشت بە لۆنین-ی گۆڵپارێزی وەکو یەدەگی کۆرتوا دەبەستێت، بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوو بۆ پێکهاتەی یەکەمی سەریبخات و متمانەی بە تواناکانی هەیە، ئەمەش هۆکاری چوونی ئەریۆلایە.
ئەریۆلا تا ساڵی 2023 لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستی هەیە،لە هاوینی رابردوو بۆ تەنها ساڵێک پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد،بەڵام رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی بوونی ناڤاس لە یانەکە، پاریس سانجێرمان ئامادە نیە ئەو گۆڵپارێزە بگەڕێنێتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



