
نەیمار
نرخی نەیمار لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو بە رێژەیەکی بەرچاو دێتە خوارەوەو ئەو یاریزانە بە بەراورد بە وەرزی رابردوو نرخی زۆر کەم دەبێتەوە.
نەیمار لە هاوینی رابردوو پێداگربوو بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان نرخی 250 ملیۆن یۆرۆی لەسەر داناو ئەوەش وای لە یانەی بەرشەلۆنە کرد لە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بکشێتەوە.
فاگنەر ریبێری بریکاری پێشووی نەیمار دا سێلڤای بەرازیلی لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر نرخی ئەو یاریزانە قسەی بۆ تۆڕی هەواڵی ” ESPN” دەکات و دەڵێت” لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا نرخی نەیمار دا سێلڤا دیاری دەکات کە 164ملیۆن یۆرۆ-یە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە نزیکبووەتەوە لە تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان”.
نەیمار لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2017 لە گرێبەستێکی چاوەڕوان نەکراودا بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، دواتر لە رێگەی هاوڕێکانییەوە پەشیمانبوونەوەی خۆی لە جێهێشتنی یانە کەتەلۆنیەکە راگەیاندبوو.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



