
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ى نیسان بەشى ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشى سلێمانى دەستگیر کردنى 31 کەسى ڕاگەیاند کە لەماوەى کەرەنتیەنەدا لە مارکێت و دوکانەکان دزیان کردووە، ماددەى هۆشبەریان پێ کڕیوە.
جەلال مینە بەگ بەڕێوەبەرى بەشى ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشى سلێمانى ڕایگەیاند “لە کاتى مانەوە و قەدەغەدا لەتاو ڤایرۆسى کۆرۆنا هێزەکانمان سەرقاڵى قەدەغەى هاتوچۆ بوون کەسانێک ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە و لە چەند دوکان و مارکێتێک دزییان کردووە و بە پارەکەى ماددەى هۆشبەریان کڕیوە”.
وتیشى: “هێزەکانمان لە پاڵ ئەرکى قەدەغەى هاتوچۆ و هۆشیارى سەبارەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا توانویانە31 کەس دەستگیر بکەن کە مادەى هۆشبەریان بەکارهێناوە و دزییان لە دوکان و مارکێتەکاندا کردووە و لەنێو ئەو دەستگیرکراونەدا 2 ئافرەتى تێدایە”.
ڕوونیشیکردەوە “داخستنى سنوورەکان ڕۆڵێکى باشی هەبوو لە کەمبوونەوەى ماددەى هۆشبەر، چونکە ماددەى هۆشبەر لە ناوخۆدا بەرهەمناهێنرێت، بەڵکو لە سنوورەکانەوە هاوردە دەکرێت”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



