تویته‌ر: سه‌رۆكى ئه‌مریكا یاسا شكێنى كردووه بۆیه وێنهكهیمان سڕییه‌وه

ئه‌و تویته‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه سڕدراوه‌ته‌وه | فۆتۆ: Dailymail
كۆمپانیاى تویته‌ر به تاوانى پێشێلكردنى مافى له‌به‌رگرتنه‌وه وێنه‌ى یه‌كێك له تویتهكانى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى سڕییه‌وه كه رۆژى 30ى حوزه‌یران، له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه.
وێنه‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسى رۆژنامه‌ى (نیویۆرك تایمز) دامۆن وینته‌ر گیراوه له ساڵى 2015، به‌كارهاتووه له فیچهرێكى رۆژنامه‌وانیدا به ناوى (دۆناڵد تره‌مپ ناڕوات بۆ هیچ شوێنێك)، به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌مریكا رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر دووباره ئه‌و وێنه‌یه‌ى بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیبووى، “له راستیدا ئه‌وان به شوێنى منه‌وه نین، به‌ڵكو به‌شوێنى تۆوه ن من له رێگاكهدام”.
له‌دواى بڵاوكردنه‌وه تویته‌كه ئه‌مڕۆ كۆمپانیاى تویته‌ر به تاوانى پێشێلكردنى مافى له‌به‌رگرتنه‌وه (كۆپى ڕایت) ئه‌و وێنه‌یه‌ى سڕییه‌وه له هه‌ژماره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا.
له‌باره‌ى ئه‌و رووداوه‌ى كه روویداوه وته‌بێژى كۆمپانیاى تویته‌ر به كه‌ناڵى (CNBC) ئه‌مریكى راگه‌یاندووه: “به‌گوێره‌ى یاساى مافى له‌به‌رگرتنه‌وه كه بۆ ئێمه زۆر گرنگه ئێمه به‌دواداچوونمان كرد بۆ ئه‌و سكاڵایه‌ى كه له‌لایه‌ن خاوه‌نى وێنهوهكهوه بۆمان هات، ده‌ركه‌وت سه‌رۆكى ئه‌مریكا یاسا شكێنى كردووه، بۆیه وێنهكهیمان سڕییه‌وه”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا مانگى پێشوو ڤیدیۆى دوو منداڵى بڵاوكرده‌وه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، پاشان تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر تاگ (هاوپۆل)ى (به‌كارهێنان له به‌رژه‌وه‌ندى خۆت)ى خسته سه‌ر، دواتر ڤیدیۆكه لابرا به‌هۆى ئه‌وه‌ى دایكوباوكى یه‌كێك له منداڵه‌كان سكاڵاى كرد له‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڤیدیۆكه‌ى به‌بێ پرس بڵاوكردووه‌ته‌وه و مافى له‌به‌رگرتنه‌وه‌ى نه‌پاراستووه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



