مالیکی بۆ یەکەمجار نهێنییەک لەبارەی کەوتنی موسڵ ئاشکرا دەکات

نوری مالیکی
SNN-
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت: “شاری موسڵ رۆژی 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 بەهۆی پیلانگێڕییەک لەناو خودی سوپادا کەوتە دەست داعش”.
نوری مالیکی لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئافاق وتی: “پیلانگێڕییەکە بەجۆرێکبووە کە سوپای عێراق کشانەوە بەخۆی بکات و بەرپەرچی هەر هێزێکیش بداتەوە هەوڵبدات ببێتە بەربەست لەبەردەمیان”.
مالیکی راشیگەیاندووە “گۆڕەپانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان گۆڕدران بۆ سەربازگەی پڕچەککراو کە پلان وابووە لەگەڵ رووخاندنی رژێم لەسوریا، دەسەڵات لەعێراقیش بڕووخێنرێت لەسەر دەستی داعش”.
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق وتیشی: “رێکخراوی داعش لەناو خێمەکانی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندەرانی ئەنبارەوە دروستبوو”.
مالیکی دەشڵێت: “یەکێک لەفەرماندەکانی سوپا لەپێکهاتەیەکی دیاریکراو لەهێڵەکانی پێشەوە کشایەوە و کوشتارگەی سپایکەری بەدوادا هات”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



