
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆسێپی کۆنتی، کاتی گەڕانەوەی مەشق و راهێنانەکانی لە خولی ئیتاڵیا دیاری کرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیرا.
لە ئیتاڵیا ئەمڕۆ تەنها 260 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەمەش کەمترین رێژەیە لە 14ی ئازاری رابردووەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆنتی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دووپاتی کردەوە ، مەشق و راهێنانی یانەکان لە 4ی ئایاری مانگی داهاتوو دەبێت بەڵام بە شێوەی تاک، مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵیش لە 18ی هەمان مانگ دەبێت بەڵام دەبێت رێنماییە تەندروستییەکان لە نێوان یاریزانان جێبەجێ بکرێت.
پێشتریش رابیتەی خولەکە لەگەڵ وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا رێککەوتن بۆ تەواکردنی یارییەکانی ئەم وەرزەو هەر 20 یانە بەشداربووەکە ئامادەییان نیشاندا ئەگەر حکومەت و وەزارەتی تەندروستی رێگەی بە ئەنجامدانی یارییەکان دا.
More News
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
38 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
38 mins لهمهوپێش



