
بە پێی هەواڵێکی رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی، رابیتەی خولی ئیسپانیا لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو مەشق و راهێنان لە خولی یانەکانی ئیسپانیا لالیگا دەستپێدەکاتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە 4ی ئایار یانەکانی ئیسپانیا مەشق و راهێنان دەستپێدەکەنەوە، بەڵام بە جیا، لە 18ی ئایار راهێنانی بە کۆمەڵ دەکرێت لە شێوەی گروپی بچوک،بەڵام لە 1ی حوزەیران راهێنانی بە کۆمەڵ بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێوان یاریزانانی هەموو یانەکان بەڕێوەدەچێت.
پێشبینی ئەوە دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران یارییەکانی خولەکە بە بێ هاندەر دەستپێبکاتەوە،بەڵام تا ئێستا کاتێکی فەرمی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و رابیتەی لالیگا دیاری نەکراوە، بەڵام پێداگرن بە هەرشێوەیەک بێت یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو دەکەن.
خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ پێشەنگی خولەکەیە، لە ئەگەری تەواونەبوونی یارییەکانی ئەم وەرزە، یانەی بەرشەلۆنە بە پاڵەوان دادەنرێت.
More News
-
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



