نوێنەرى تەندروستیى جیهانى لە سلێمانی: تووشبوون بە کۆرۆنا خاوبووەتەوە

وێنەی ستافی ئەمبوڵانسی کۆرۆنا
SNN-هەوراز ئەحمەد
نوێنەرى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى لە سلێمانى ڕایدەگەنێت: “تووشبوون بە کۆرۆنا تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە هەفتەکانى داهاتوودا دۆخى سلێمانى لە رووى کۆرۆناوە بچێتە قۆناغێکى دیکەوە”.
د.نەجمەدین حەسەن، نوێنەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “بەردەوام چاودێرى رێژەى تووشبوون و گیان لەدەستدان بە حاڵەتەکانى کۆرۆنا دەکەین لە هەفتەى رابردووەوە ئامارەکانى تووشبوون کەمێک دابەزینى بەخۆوە بینیوە، ئەگەر هاووڵاتیان بەم جۆرە پابەند بن و نەچنە شوێنى قەرەباڵغ و بەریەککەوتن روونەدات ئەوا لە هەفتەکانى دیکەدا دۆخى سلێمانى لە رووى کۆرۆناوە هەنگاوى باش دەنێت و دەچێتە قۆناغێکى دیکەوە”.
وتیشى: “ژێرخانى تەندروستى لە عێراق بە شێوەیەکى گشتى داتەپینى بەرچاوى بەخۆوە بینیەوە چونکە خۆى ئامادە نەکردبوو بۆ دۆخێک و پەتایەکى لەم جۆرە کە بە جارێک هەزار بۆ دوو هەزار کەس نەخۆش بکەون کە ئەو نەخۆشیەش تاوەکو ئێستا نە چارەسەرى هەیە و نە دەرمانێکى دیارىکراوى هەیە، بۆیە تاکە چارەسەر ئەوەیە کە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و بۆ کارى پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە بۆ ئەوەى ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاو نەبێتەوە چونکە تواناى دەزگا تەندروستیەکان دیارى کراوە”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە هەفتەى ڕابردوو رێکخراوى تەندروستى جیهانى، سلێمانى بە چەقى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ناوبرد و بە دووەم پارێزگاى دەستنیشان کرد لە زۆرى رێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا لە دواى بەغداوە”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



