“وێنه‌ى ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى شیلادزێ بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌ت به‌كارهاتووه”

هه‌ڵكردنى ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى شیلادزێ | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN – مەودا مستەفا
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى شیلادزێ ماوه‌ى شه‌و و رۆژێكه زۆرترین قسه و باسى به‌دواى خۆیدا هێناوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و ناحهیهیهش ده‌ڵێت: “وێنه‌كه بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى به‌كارهێنراوه”.
ناحیه‌ى شیلادزێ سه‌ربه پارێزگاى دهۆكه، یه‌كێكه له‌و ناحیانه‌ى به‌هۆى هاوسنووربوونى له‌گه‌ڵ توركیا زۆرترین كات ده‌بێته ئامانجى بۆردومانه‌كان، چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیاش له‌و ناحیه‌یه بوونى هه‌یه، هه‌ربۆیه روودانى هه‌ر گۆڕانكارییه‌كى سیاسى تیایدا به‌رده‌وام جێگه‌ى سه‌رنجه، له ئێستاشدا بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ئاڵاى عێراق به ته‌نیا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌كه بووه‌ته جێگه‌ى موشتومڕ و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى دروستكردووه.
له‌و باره‌یه‌وه وارشین سێلمان، بەڕێوبەری ناحییەی شیلادزێ بە (SNN)ی راگەیاند: “دوێنی شەو وێنەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە گوایە لەسەر بینای ناحییە ئاڵای كوردستان داگیراوە، تەنیا ئاڵای عێراق ماوەتەوە ئەم وێنه‌یه بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى به‌كارهاتووه”.
قسه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى شیلادزێ له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا وێنه‌ى هێزێكى پاسه‌وانى سنوور به دیاریكراوى له باتیفا بڵاوبووه و مقۆمقۆى ئه‌وه‌ى نایه‌وه كه عێراق پاسه‌وانه‌ى سنوورى ناردبێته ناوچه‌كه، له‌و باره‌یه‌وه دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیڤا به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئەو هێزەی پاسەوانی سنوور کە لە زاخۆن لە ساڵی 2003 و لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە لەو ناوچەیە جێگركراون و هیچ پەیوەندییەکی بە ئاڵۆزییەكانی نێوان پەكەكە و سوپای توركیاوە نیە”.
پێشتر (SNN) له راپۆرتێكى وردى له باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیا بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، ” له چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیادا هێزێكى كۆماندۆى توركى هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و گوندێكیان به‌ته‌واوه‌تى داگیر كردووه، هاوكات هه‌ر به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه گوندنشینانی 10 گوندی هەرێم ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و روویان کردووەتە شوێنی سەلامەتتر”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
24 hours لهمهوپێش



