
هەڵبژاردەی عێراق
SNN Sport
چاوەڕوان دەکرێت لە یارییەکی دۆستانەدا بۆ خۆئامادەکرد بۆ پاڵاوتنە هاوبەشەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023ی چین، هەردو هەڵبژاردەی عێراق و سوریا لە شاری هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی یەکببنەوە.
سەرچاوەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڵاویکردووەتەوە، یەکێتی تۆپی پێی سوریا رەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە شاری هەولێر لە 8ی مانگی ئەیلوولی داهاتوو.
هەروەها عێراق لە 3ی هەمان مانگ رووبەڕووی هەڵبژاردەی عومان دەبێتەوەو دوای ئەم یارییە سەردانی هەولێر دەکات و چەند رۆژێک مەشق و راهێنان لەو شارە دەکات و دواتر یاریەکەی دژی سوریا ئەنجام دەدات.
عێراق لە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە گروپی سێیەم 11خاڵی هەیەو لە 13ی تشرینی دووەم رووبەڕووی هۆنگ کۆنگ دەبێتەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



