
روباری فورات
SNN
تورکیا گلدانەوەی ئاوی رووباری فوراتی زیاتر کردووە، ئەوەش ئاوی رووبارەکەی لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ئاستێکی نزم کەمکردووەتەوە، ئاوی رووبارەکەش پیسبووە و مەترسی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە.
رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لە راپۆرتێکیدا نوسیویەتی، رووباری فورات کە لە رابردوودا بە سیمبولی ژیان لە رۆژئاوای کوردستان دادەنرا ئێستا بە “رووباری مەرگ” وەسفدەکرێت، چونکە کەمبوونەوەی ئاستی رووبارەکە و لێچوونی نەوت بۆ ناوی، ئاوی رووبارەکەی پیس و ژەهراوی کردووە.

هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەی ئیندپێندەنتی بەریتانی نوسیویەتی، ئاستی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا سێ مەتر دابەزیووە و گەیشتووەتە ئاستێک کە منداڵان مەلەی تێدا دەکەن.
بەرپرسانی بەنداوەکانی ئیدارەی خۆسەریش باس لەوەدەکەن، بەردانەوەی ئاو لەو رووبارە چارەکێکی ئەو ئاستەیە کە پێشتر تورکیا و سوریا لە ساڵی 1987 رێککەوتنیان لەسەر کردووە.
لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا، کورد پێگەی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بەهێزکرد و ئیدارەی خۆسەری دامەزراند، کە ئەمە لەلایەن تورکیاوە بە “مەترسییەکی ستراتیژی” دەبینرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



