جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی تاقیکردنەوەی پاتریۆت لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دەکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
SNN
جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیگەرانی خۆی لەبارەی تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی پاتریۆت له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا نیشاندا و بە “هه‌نگاوه‌ی ئیستیفزازی و قبوڵ نه‌كراو” ناوی برد.
حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئەمڕۆ رایگەیاندووە: “پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی توند بۆ راگرتنی ئه‌و جوڵه و چالاكییانه بگرێته‌به‌ر كه ده‌بێته هۆی ئیستیفزازكردنی هه‌ستی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق”.
كه‌عبی وتیشی: “تەقەکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كارێكی قبوڵ نه‌كراوه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه دژ به وڵات و ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئیستیفزازیی و جوڵه ناشه‌رعییه‌كانی ئه‌مریكاوە له عێراق”.
راشیگه‌یاندووه: ته‌قه‌كردن به‌بیانووی تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی پێچه‌وانه‌ی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی دیپلۆماتییه.
تاوه‌كو ئێستا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و سوپای عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمییان لەوبارەیەوە نەداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە سیستەمی بەرگری پاتریۆت وەڵامی هێرشێکی مووشەکی دایەوە کە کرابووە سەری.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
23 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
23 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش



