لیژنه‌ى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجامده‌ده‌ن

لۆگۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌ى هاوبه‌شى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان له باره‌گاى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن و تاوتوێى ئاڵوگۆڕكردنى چه‌ند پۆستێك ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN)، “كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستان له گردى زه‌رگه‌ته كه باره‌گاى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه ده‌ستیپێكردووه، به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى پۆسته ئیدارییه‌كان و پرسى پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كانى نێوان ئه‌و دوو حزبه”.
وهفدى یه‌كێتى له‌لایه‌ن شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و وهفدى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لایه‌ن شەمال عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیه له ئاڵۆگۆڕكردنى به‌شێك له پۆسته ئیدارییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌تایبه‌تى پۆسته‌كانى:
– سەرۆكی ئیدارەی ڕاپەڕین
– جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
– بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان
– جێگری پارێزگاری هەڵەبجە
– قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە
– قایمقامی سەیدسادق
پۆستى پارێزگارى سلێمانى كه له ئێستادا له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، یه‌كێكه له‌و پۆستانه‌ى كه له میدیاكان باسى لێوه‌ده‌كرێت، چونكه واده‌ى دوو ساڵى خۆى ته‌واوكردووه، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN)، “هیچ وتووێژێكى زه‌ق له‌باره‌ى ئه‌و پۆسته‌وه ناكرێت به تایبه‌ت كه یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان لارى نیه كه ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕان پاش ئه‌وه‌دێت كه له رۆژى 1ى تهمموز، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای حزبەكەی سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، پێشتریش هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له سلێمانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى ئه‌نجامدا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



