دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی خۆپیشاندانێکی نارەزاییان دەستپێکرد

وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەمڕۆ دژی دانەمەزراندنیان لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە هاتنە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان لە سلێمانی بەڵام پێشوازییان لێنەکرا، دواتر بە رێپێوانێک چوونە بەردەم مەڵبەندی یەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
پشتیوان عەبدوڵا نوێنەری دەرچووان، بە SNNی راگەیاند: “ئێمە دەرچووی ساڵی 2016-2017 ین و ماوەی سێ ساڵە چاوەڕوانی دامەزراندنین بەڵام تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێکمان لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرنەگرتووە”.
وتیشی: “بڕیارەکە بەو شێوەیەیە ساڵانە یەکەم و دووەم و سێهەمی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان لە بەشە زانستییەکانیان دادەمەزرێنەوە بەڵام ئێمە سێ ساڵە دانەمەزراوین”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ژمارەی خوێندکارە یەکەمە دانەمەزراوەکان هەزار و 100 کەسن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



